ماڵی خۆت قایم بگرە و سەگی دراوسێ بە دز مەگرە.
دراوسێ: هاوماڵ. ئاوایی: گوند یان لادێ. لە کوردەواردا سەگ لە گوندەکاندا بۆ پاسەوانی بەکارهاتووە، بۆ ئەوەی مرۆڤ ئەو سامان یان مەڕوماڵاتەی هەیەتی پارێزراو بێت. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ ماڵی خۆی بە ڕێکوپێکی بپارێزێت و چاوی لەسەربێت، بۆ ئەوەی بە تاڵاننەچێت گەر بەتاڵانچوو، کەس تاوەنبار مەکە. [1]