ماڵی سەبەبکارا، کۆچک نەمێنێ لە هەوارا.
کۆچک: ئاگردان (فەرهەنگی شێخانی)، هەوار: بەو جێگە کوێستانییە دەوترێت کە کۆچەرییەکانی کورد هاوینان کۆچی بۆ دەکەن و لێی دەمێننەوە و دەوار هەڵدەدەن. مەبەست لە نزای کەسێکی داماوی کە بەهۆی کردار و ڕەفتاری کەسێکی ترەوە ژیانی لێتێکچووبێت و گوزەرانی خراپ بووبێت. واتە: ماڵی سەبەبکارم نێرینەیان نەمنێنێت ئاگردانیان بۆ گڕدا. [1]