ماڵی لەبن ماڵا، کافر نەبێ بە حاڵا.
کافر: مەبەست لە کەسی بێدیینە. حاڵ: چۆنایەتی باری ژیان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لە ماڵی کەسایەتییەکی هەژار و نەدارە کە ماڵی کەسانی دەوڵەمەند دەوریان دابێت و ئەم لەوناوەدا ونبووبێت. بۆ ماڵی هەژارێک بەکاردێت کە کەوتبێتە بن دەست و پێی هەندێک ماڵی سامدارەوە. [1]