مەڕ گەر پێی بوترێت شوانی بمرێ: دەڵێت: شوانیشم بمرێت، بێساحێب نابم.
مەڕ گیاندارێکی شیردەرە لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد ناسیویەتی، یەکێکە لە بەهادارترین ئەو ئاژەڵە وردانەی کە بەهای پێداوە و ماڵی کردووە، کەڵکی لە شیر و گۆشت و خورییەکەی وەرگرتووە. مەبەست لەوەیە کە شتی بەکەڵک لە ژیاندا هەرگیز بێ خاوەن نامێنێتەوە. [1]