پەتکەکی بەرداوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پەتکەکی بەرداوە)، پەتک پارچە یان لەتە گوریسێکە، بەردانەوە واتە شۆڕکردنەوە، وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە قسەی نابەجێ و وتەی ناڕێک و گفتوگۆی ناجۆر بکات هاوشێوەی شەکری شکاند.[1]