چاوی پێی هەر نایێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (چاوی پێی هەر نایێ)، چاوی مرۆڤ زۆرترین نهێنی و خۆشەویستی و ڕق و کینە و ئاماژەی تێدایە، لە کوردەواریدا ئەگەر کەسێک کەسێکی خۆش نەوێت بەئیدیۆمەوە دەوترێت: چاوی پێی هەر نایێ.[1]