دارەکی لە ڕۆحییدا
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دارەکی لە ڕۆحییدا)، ئەگەر کەسێک زیانێکی گەورە لە کەسێک بدات، زیان و زەرەرێکی زۆری پێ بگەیەنێت، یان لە بەرژەوەندیەکی بدات و باری تەواو خوار بکات و نیوە مردووی بکات بە ئیدیۆمەوە دەوترێت: دارەکی لە ڕۆحییدا.[1]