هاوین دۆ، زستان لۆ.
هاوین دۆ و زستان بۆ.
گوندنشینان بە هاوینان دۆی باشیان هەیە بۆ خواردنەوە، لۆ: جۆرە گیایەکی بەهارەیە، کزە دەکرێت و هەڵدەگیرێت، لە وەرزی زستاندا دەدرێت بە ئاژەڵەکان زۆر بە شیرە. واتە: هەر وەرزێک جۆرە خۆراکێکی تایبەتیی بۆ مرۆڤ یان ئاژەڵ هەیە، کە کەڵک و بەرهەمی هەیە. [1]