هاوین جۆخینی فەقیرە.
جۆخین: بەو جێگەیە دەوترێت کە لە کێڵگەدا خۆش دەکرێت و خەرمانی لەسەر کۆدەکرێتەوە، مەبەست لە کۆکردنەوەی بەرهەمی ساڵێکی جوتیارە کە دڵخۆشی دەکات، مەبەست لەوەیە کە وەرزی هاوین خۆشیی و ئاسوودەیی هەژارانی تێدایە، چونکە خەرجیان کەمە، وەک وایە جۆخینێک گەنمی هەبێت. [1]