هاوینە و زێڕینە.
هاوین ماڵی کەسانی هەژار و نەدارە، چونکە لەو وەرزەدا خەرجی کەم دەبێتەوە، سەرماوسۆڵە نامێنێت، هەم سووتەمەنی هەم بەرگی زۆری پێویست نییە، واتە: چۆن زێڕ بەنرخە خاوەنی ساماندار دەکات، وەرزی هاوینیش بۆ کەسانی هەژار و نەدار وەک زێڕ وایە و بەهادارە. [1]