هەتا سەر هەبێ، ڕسق ئەبێ.
ڕسق: بژێوی. سرووشتی ژیان وایە کە مرۆڤ ڕۆژانە کار دەکات و داهات و بژێوی خۆی و خێزانی پەیدادەکات، تەنیا کەسە مردووەکان ناتوانن بژێوی دابین بکەن. مەبەست لەوەیە هەتا مرۆڤ لە ژیاندا بێت و هێز و تاقەتی هەبێت، دەتوانێت بژێوی خۆی دابین بکات. [1]