هەتا ماشە هەبێ، دەست لۆ بسووتێ.
ماشە: مقاش. دەستکارێکە بۆ دەرهێنانی نان لە تەنوور بەکاردێت، بۆ ئەوەی نانەوا دەستی نەسووتێت، مەبەست لەوەیە لە ژیاندا هەندێک کەس لەگەڵ نەیارەکانیدا تووشی جۆرێک لە کێبڕکێ دەبێت، بۆ ئەوەی نەگاتە پێکداهەڵپژان، دەبێت مرۆڤ خۆی لابدات، یان نەیارەکانی تووشی کەسانی وەک خۆیان بکات. [1]