هێستری بەردە ڕەوی، هۆگری بکەی چاک دەبی، هۆگری نەکەی خراپ دەبی.
هێستر یان ئێستر: باربەرێکی چوارپێیە، لە جووتبوونی نێرەکەر و مایین بەرهەم دێت، هەروەها زۆر بەهێز و بەتوانایە، واتە: ئێستر باش پەروەردە بکرێت باش دەردەچێت. مەبەست لەوەیە کەسێک باش پەروەردە بکرێت، کەسایەتییەکی باشی لێدەردەچێت و بەپێچەوانەشەوە. [1]