باران بەتاو دەهات، بێدەوڵەتیش گووی دەکات.
بێدەوڵەت: دەستەواژەیەکە لە ژیانی شوانکارەییدا بەکاردێت، ئەو کەسانەی کە مەڕوماڵاتیان هەیە، کەسێک بەلایاندا دەڕوات پێیان دەڵێت: بە دەوڵەت بن، واتە: هەمیشە خاوەنی سامان و مەڕوماڵات بن، ئەوانەی کە مەڕوماڵاتیان نییە، بێدەوڵەتن، مەبەست لەوەیە کەسێک هیچی نییە، لەکاتی تەنگانەدا بۆچی دەبێت دەستی بگیرێت و نەپەرژێت هاوکاری پێشکەش بکات.[1]