دەنگی ئەڵێی: قۆڕقۆڕەی شکاوە.
قۆڕقۆڕە بەو کونە دەوترێت کە منداڵان دەیکەنە بەشی سەرەوەی مزراح، پاشان ڕۆنی قرچاوی تێدەکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی خوولانەوەدا قۆڕەی بێت، هەر مزراحێک قۆڕەی زیاتبوایە، منداڵەکە خۆی پێوە دەنواند. بۆ کەسێک بەکاردێت لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا گۆرانی بڵێت، بەڵام دەنگی زۆر ناخۆش بێت. [1]