پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
کاریگەری گوتاری ئەدەبی لەسەر ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەری گوتاری ئەدەبی لەسەر ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا

کاریگەری گوتاری ئەدەبی لەسەر ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
کاریگەریی وتاری ئەدەبی لەسەر ڕای گشتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
لێکۆلەر: #هەرێم عوسمان مەعروف#
نامەیەکی دکتۆرایە (هیوا کەریم حسێن) ساڵی 2020 بە سەرپەرشتی (پ. د. محەمەد دلێر ئەمین) پێشکەشی کۆلێجی زمان- زانکۆی #سلێمانی# کردووە. نامەکە بەپێی میتۆدی سۆسیۆلۆجیای ئەدەب خوێندنەوەی بۆ کاریگەریی وتاری ئەدەبی لەسەر کۆمەڵگەی کوردی کردووە. نامەکە لە چوار بەش پێکهاتووە:
$بەشی یەکەم:$ ئەم بەشە تیۆرییە، سەرەتا زاراوە و چەمکی وتار و وتاری ئەدەبی باسکردووە. دواتر پەیوەندیی و جیاوازیی دەق و وتاری کردووە، کە وتار لە دەق فراوانترە. هاوکات باسی ئیستاتیکای وتاری ئەدەبی و ئەرکەکەی کردووە. زاراوەی وتار نوێ نییە، بەڵام بەپێی سەردەمەکان لە نوێبوونەوەدایە. ڕیشەی وتار لە زمانی لاتینی لە ناودا بۆ (Dircursus) کاریش بۆ (Discursere) دەگەڕێتەوە، کە واتای پاڵنان و ناردنی قسە و دیالۆگی ئازاد دەگرێتەوە. دواتر زاراوەکە لەلایەن دیکارت لە پەرتووکی (وتار لە میتۆد)دا بۆ مەبەستی ڕۆشنگەری بە کار هات. هاوکات وتار لە ڕێگەی شیکردنەوەی زمانییەوە، چەندین ئاڕاستەی جیاوازی هەیە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی ڕستەکان سازێنەری وتارن و بەهۆی شیکردنەوە و پەیوەندی ڕستەکان وتار دەردەکەوێت، ئەمەش زیاتر بۆچوونی هاریسە، سۆسێریش پێیوایە وتار زمانە لە کاتی بەکارهێناندا؛ زمانی زارەکییە، کە دواتر بەشێک لە ڕەخنەگرانیش هەمان بۆچوون دووپات دەکەنەوە. وتار لای فۆکۆ ئەزموون و بیرکردنەوەیە، گوتراوەکان بەشێکن لە وتار کە گشتە، لەبەر ئەوە وتار ئاستێکی بەرینتر لەخۆدەگرێت. پێکهاتەی وتاریش سیستمێکی گوتراوی گشتییە، کە لە کۆمەڵێک یاسا پێکهاتووە. هاوکات لای تۆدۆرۆف وتار و چیرۆک وەک دوانەیەک بەرانبەر بە یەکدی دادەنێت و پێیوایە، وتار ئەو ڕێیەیە بەهۆیەوە گێڕەرەوە ڕووداوەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە. هەرچی جیرار جینێتە، وتار بە جۆرێکی گێڕانەوە دادەنێت، چونکە چیرۆک ناتوانێت بەبێ گێڕانەوە هەبێت، ئاستەکانی وتاریش: ڕێزمانی، سەرفی و دەلالییە.
سەبارەت بە دەق و وتار زۆر نووسەر وەک یەک دەیبینن، بۆ یاکۆبسن دەق وتارێکە لەپێناو خودی خۆیدا. لای بارت، دەق وتارە لەبارەی وتار، زمانی دووەمە لە ڕێی ڕاڤە و وەسفەوە لەبارەی زمانی یەکەم. وتار کردەی بەرهەمهێنان و ئەنجامی دەقیشە. فۆرمالیستەکان لەسەر بنەمای ئەدەبییەتی ئەدەب، جەختیان لەسەر وتاری ئەدەبی دەکردەوە، کە لە وتارەکانی دیکە جیاوازە و ئەرکێکی ئیستاتیکی هەیە و خوێنەریش ڕۆڵی گرنگی لەو نامە ئەدەبییە هەیە کە دەق دەینێرێت. سەعید یەقتین وتار بە ڕێزمان و دەقیش بە دەلالەتەوە دەبەستێتەوە، ڕیڤاتێریش لە ڕێگەی چەمکی وزەی دەلالی دەقی ئەدەبی لە نائەدەبی جیادەکاتەوە. هەندێک ڕەخنەگریش وتار بە دەوروبەر دەبەستنەوە و پەیامی بێ دەوروبەر دەبێتە دەق نەک وتار. توێژەر پێیوایە وتار لە دەق فراوانترە و جیهانبینییە، کە دونیا و واقیعی پێ دەبینین.
وتاری ئەدەبی ڕۆڵی لە پێشخستنی لایەنی ڕۆشنبیریی و هونەریی و فیکریی نەتەوەکان هەیە. هاوکات بەرانبەرە بە چەمکی ئەدەبییەت و شیعرییەت، کە کۆمەڵێ بنەمای جوانیناسی هەیە و ڕوو لەخۆیە و لە نا-ئەدەبییەت خۆی جیادەکاتەوە. هەوڵەکانی فۆرمالیستەکان بۆ جیاکردنەوەی وتاری ئەدەبی و نائەدەبی خۆی لە جیاکردنەوەی: زمانی ئەدەبی و نائەدەبی، دەرچوون لە واتای باوی فۆرم و گەیشتن بە چەمکی سیستم و نەسەق، هاوکات لە واتا باوەکانی کێش و ئیقاعی شیعری دەرچوون. فۆرم کە بیر و وێنە و بابەت لەخۆ دەگرێ، لای فۆرمالیستەکان بە وتارەوە گرێدرا، لەبەر ئەوە چۆنێتی نەک چی دەربڕین بەهای ئیستاتیکی هەیە. ئیستاتیکای وتاری ئەدەبیش لە”لادان”دا بەرجەستە دەبێت، لادانیش ڕووداوێکی زمانی شیعرییە، لای کۆهینیش ئەرکی وتاری دەق بەرهەمهێنانی جوانی و چێژە، کە خوێنەر ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.
$شیعر یەکێکە لە گرنگترین بەڵگەنامەکان لەبارەی ژیانی نەتەوەکان، بەردەوام لە قۆناغێکی شارستانییەوە بۆ قۆناغێکی تری شارستانی دەگوازرێتەوە$
=KTML_Bold=بەشی دووەم:=KTML_End= ئەرکی وتاری شیعر لەسەر کۆمەڵگەی کوردی، ئەمە ناونیشانی بەشەکەیە، سەرەتا باسی ڕۆڵ و گرنگی شیعر دەکات، کە شیعر ڕۆڵی لە پەروەردە و ڕەفتاری مرۆڤ هەیە. شیعر بەرهەمێکی دەرەکی و بێ کاریگەر نەبووە، لەگەڵ واقیع و ژیان و ڕووداوەکاندا ڕۆشتووە و کاریگەریی داناوە و کاریگەر بووە. حسێن جومعە دەڵێت “شیعر یەکێکە لە گرنگترین بەڵگەنامەکان لەبارەی ژیانی نەتەوەکان، بەردەوام لە قۆناغێکی شارستانییەوە بۆ قۆناغێکی تری شارستانی دەگوازرێتەوە”. توێژەر باسی گرنگی شیعر لە چوار لایەنەوە لە بواری پەروەردە دەکات، شیعر بەپێی ڕەگەز و تەمەن و چینەکانیش دەگۆڕێت، بۆیە کاریگەریی لەسەر بەها و ڕەفتاری تاکەکان هەیە. داهێنانی شیعری زیاتر ناوەکی و دەروونییە، کاریگەریشی لەسەر سۆز و دەروونە، ویژدانی مرۆڤ دەجوڵێنێت و ئاڕاستەی دەکات، ئەمەش دەکرێت لە ڕێگەی مۆسیقا و وێنە و زمانی شیعرەوە بێت. سێیەم، شیعر دژە سیستمە و جیهانێکی ئازادە، کاریگەریی لەسەر ئازادی مرۆڤ-خوێنەریش دادەنێت. چوارەم، شیعر بەهۆی وشەی جوان و مۆسیقای بەرزەوە پەروەردەیەکی گونجاو دەڕەخسێنێت. توێژەر سەبارەت بە ئەرکە پەروەردەییەکانی وتاری شیعر لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات:
1 بەهاکان، لێرەدا ئاماژە بە کۆماری ئەفلاتون دەکات، کە شیعری لاساییکەرەوە بۆ پەروەردە ناشێت، بەڵکوو ئەو شیعرانەی ڕاستی دەردەخەن گونجاون. لای ئەرستۆش شیعر بۆ پەروەردە و فێربوونە، شیعری تراجیدیش دەروون خاوێن دەکاتەوە. لە شیعری کوردیدا پەروەردەکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی بە چڕی ئامادەیی هەیە، توێژەر نموونەی شیعرێکی #لەتیف هەڵمەت# کە بۆ منداڵانی نووسیوە، دەهێنێتەوە، لە شیعرەکەدا لە ڕێگەی ماڵی ئاژەڵانەوە باسی نیشتمانی[ماڵ] کورد دەکات. هاوکات بەشێک لە ئایینەکان بە شیعر هۆنراونەتەوە. هەر لەم بەشەدا نموونەی شیعری کوردی بۆ خۆشویستنی ژینگە و خوێندن دەهێنێتەوە. ئاماژەش بەوە دەکات کە شیعری کوردی تا ڕاپەڕین زیاتر هاندانی خوێندنی کچ و کوڕ بووە، بەڵام دوای ڕاپەڕین زیاتر فێرکاری بووە.
2 گەشەپێدانی هەستی ڕەخنەیی: شیعر کاریگەریی لەسەر گەشەی مەعریفە و خەیاڵ و جوانیناسی خوێنەر هەبووە، چونکە تا سەرهەڵدانی ڕۆژنامە تەنیا شیعرمان هەبووە. کەواتە شیعر سەرچاوەی ڕەخنەگرتن بووە، پەشێو دەڵێت:
قەڵەمەکەم چەکوچە و
هەر پەیڤێکم-بزمار
ستەم لە هەرجێیەک بێ
دەیسمم وەک تەختەدار!
هاوکات نموونەی شیعری لەتیف هەڵمەت دەهێنێتەوە، بۆ ڕەخنەگرتن لە دەستەڵاتداری ئێستاکە بە گورگی برسی دەیانچوێنێت، بەڵام گورگی ئێستا کەڵبە و چڕنوکی نییە، بەڵکوو شاڵی حاجی و بۆینباخی ئەفەندیان پۆشیوە:
گورگ ئێستاکە بێ چڕنووک و بێ ددانە
تۆبەی تەواوی کردووە
ئەندامی پەڕڵەمانە
هەقی لە هیچ شتێک نییە
تەنیا وەستای درووستکردنی گیرفانە.
شاعیران بەپێی قۆناغەکان ڕەخنەیان لە دەستەڵاتە جیاوازەکان گرتووە، ڕەخنە لە داگیرکاری بێگانە، لە کورد خۆی و بیری دواکەوتووانەی و شەڕی ناوخۆ و کەلتووری دواکەوتوو. کەواتە شیعر بووەتە سەرچاوەی هەڵوێست و بیری ڕەخنەگرانە.
3 گەشەپێدانی زمان و شێواز: بەر لە نووسین ئەدەبی زارەکی-فۆلکلۆرمان هەبووە، کە کاریگەریی لەسەر شیعری نووسراو هەبووە. زمان و شێوازی شیعریمان بەپێی قۆناغەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە، ئەحمەدی خانی، نالی، دواتریش شیعری نوێی کوردی گۆڕانیان بەسەر زمان و شێوازدا هێنا، هەروەک گۆران و شێرکۆ بێکەس و ئێستاش دەتوانین ئاماژە بە شاعیرانی شێوازگۆڕ بدەین. بۆ نموونە ئەڵماس خانی کەندووڵەیی 1702-1776 بە پێچەوانەی زۆر شاعیری هاوچەرخییەوە فۆرمی نوێی شیعری وەک ڕۆمانە شیعر و چیرۆکە شیعر دەهێنێتە ناو شیعری کوردییەوە. شێرکۆ بێکەس لە دیوانی “ئافات”دا مێژوو بە شیعر دەنووسێتەوە، ئەنوەر مەسیفی لە 1993 بەیاننامەی “فۆرمی گران” بڵاو دەکاتەوە، یاخود گرووپ و مانیفێستی وێران لە ساڵی 1994، ئەمانە هەموو کاریگەریان لەسەر گۆڕانی فۆرم و زمانی شیعری کوردی هەبووە، زمان و فۆرمیش هەڵواسراو نییە، بەڵکوو ناوەرۆکگۆڕیش بوو.
4 ئەرکی وتاری ڕاگەیاندنیی شیعر لەسەر کۆمەڵگەی کوردی 1992-2003 لەم بەشەدا باسی چەند ئەرکێکی وتاری ڕاگەیاندنی شیعر لەسەر کۆمەڵگەی کوردی دەکات، لەوانە:
1 شیعری پێداهەڵدان و قارەمانێتی.
2 شیعر و پەیامی ئاشتی.
3 شیعری فێرکاری (زانیاری)
4 شیعری نەتەوەیی و نیشتمانی
5 فێمینیزم و خەباتی ژنان، لەم بەشەدا ئاوڕ لە شیعری ژنان خۆیان دەداتەوە، نەک ئەو شاعیرە پیاوانەی بەرگرییان لە مافی ژن دەکرد، واتە قۆناخی بە دەنگهاتنی ژنان خۆیان، کە نموونەکان زیاتر لە دوای هەشتاکانەوەیە.
$بەشی سێیەم:$ بە ناونیشانی “وتاری ژانرەکانی پەخشانی کوردی”. سەرەتا باسی وتاری پەخشانی هونەری دوای ڕاپەڕین دەکات و پێیوایە پاش ڕاپەڕین وتاری پەخشان زیاتر لە وتاری شیعر زاڵ و کاریگەرترە. باسی ئەوەش دەکات، کە تێکستە گەورەکانی ئەمڕۆ نوێنەرایەتی جەمسەرێکی فیکری و ئایدۆلۆجی دەکەن، بەر لە ڕاپەڕین کپکردنی ئایدۆلۆجیا و بیرە ئازادەکان دەبینین. سەرەتا باسی نامەی ئەدەبی لەنێوان نووسەران دەکات، کە گفتوگۆی ئەدەبی و ڕەخنەیی لێوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت. توێژەر لە ڕووی سایکۆلۆجی و سۆسیۆلۆجییەوە باسی نامەکانی ساڵانی 1992 بۆ 2003 دەکات، کە نووسەران زۆرتر ڕوویان لە تاراوگە کردووە. نموونەی نامەیەکی ڕەئوف بێگەر بۆ هادی مەهدی دەهێنێتەوە، کە باسی دوای ڕاپەڕین دەکات و دۆخی خەڵک نیشان دەدات “ئەم چەند مانگە…چاوەڕێی مەرگ بووین زیاتر لەوەی لە سەردەمی بەعسدا چاوەڕێی بووین، سیاسەتی کوردی ئەو خزمەتەی پێکردووین و ترسێکی دوولایەنەی پێ بەخشیوین.” بێگەرد ئاماژە بە گۆڕانی مانای مەرگ لەپێناو نیشتمان، مەرگ لەپێناو بێ هیچ‌دا- لە سەردەمی دەستەڵاتی کوردی دەکات. دواتر چەندین نامە بە نموونە دەهێنێتەوە کە هەڵسەنگاندن و قسەکردنە لەسەر بەرهەمی نووسەرەکان کە بۆ یەکدیان ناردووە.
دواتر باسی وتاری ئەدەبی دەکات، سەرەتاش پێناسە و مێژووی وتار دەخاتەڕوو. هاوکات باسی وتارە کوردییەکان لە ڕۆژنامە کوردییەکان و بە تایبەت پاشکۆ ئەدەبی هونەرییەکان دەکات، ئەو وتارانەی بڵاو کراونەتەوە تێکەڵییەکیان لەباری وتار و توێژینەوە و ئاریتکڵ هەیە؛ لەڕووی ناوەرۆک و ژمارەی وشەکانەوە. هاوکات لە ڕووی بابەتییەوە تێکەڵی هەیە، نووسینە سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فەلسەفییەکان هەمووی بە وتار دانراون، کەواتە پێناسەیەکی ورد و گشتگیر بۆ وتار لە ئارادا نەبووە، هەر بۆیە تێکەڵی لەنێوان وتار و وتاریشدا کراوە.
پاشان باسی وتاری چیرۆکی کوردی دەکات. لە سەرەتاکانی سەدەی بیست چیرۆکی هونەری کوردی دێتەئاراوە، بەڵام ئاڕاستەی نوێی چیرۆکی کوردی لە پاش ڕاپەڕینەوە سەرهەڵدەدات کە زۆرتر کاریگەرە بە ڕیالیزمی جادوویی، وتاری چیرۆکەکانیش زیاتر بایەخی بە خود دەدا، لایەنی سەیر وسەمەرە و فەنتازیا فراوان دەبێت، واتە جۆرێک لە ئاڵۆزی و دەرچوون لە واقیع هەیە. هاوکات دەلالەتەکان چڕ دەبنەوە و جوانیناسی دەقەکان بایەخیان پێدەدرێت. لە لایەکی دیکەوە لە ڕووی بوونیاد و تەکنیکەوە گۆڕانکاری زۆر کراوە، بۆ نموونە کات و شوێن، ڕووداو، کەسێتی، فەزا، زمان، پێشخستن و دیالۆگ.. هونەریتر و جوانتر لە چیرۆکەکانی سەرەتا نووسراون.
وتاری گێڕانەوە لەسەر بنەمای ئەم سێ جۆری پەیوەندییە: وتار و گێڕانەوە، وتار و حەکایەت، حەکایەت و گێڕانەوە، دێتە ئاراوە،
دواتر توێژەر باسی وەرگێڕان و وتاری ڕۆشنبیریی دەکات، کە وەرگێڕان تێکەڵی و گواستنەوە و گفتوگۆی شارستانییەتەکان لە خۆدەگرێت، لە پاش ڕاپەڕینیشەوە وەرگێڕان زۆر فراوان بووە و پانتایی ڕۆشنبیریی کوردی بەسەر دنیای دەرەوەدا کراوەتەوە، وێڕای ئەوەش هەوڵی وەرگێڕانی ئەدەبی کوردی بۆ زمانەکانی دیکە دەبینرێت. لەپاڵ فراوانی وەرگێڕان، کۆمەڵێک گرفت و کێشەی وەرگێڕانیش لەبێ پلانی و خراپ وەرگێڕان و بێ سانسۆری هەن. دواتر باسی وتاری نووسینی ژیاننامەی خودی[ئۆتۆبیۆگرافیا] دەکات، کە خودنووسینەوەیە و زیاتر پشت بە گێڕانەوە و بیرەوەری خودی و دانپێدانان دەبەستێت. لە ئەدەبی کوردیدا ئەحمەد خواجە، بە دەقی “چیم دی” و ڕەفیق حیلمی بە ناوی “یاداشت”، “گەشتی ژیانم”ی مەسعود محەمەد و “چێشتی مجێور”ی هەژار موکریانی لەو ئۆتۆبیۆگرافیایانەن کە بەر لە ڕاپەڕین نووسراون، بەڵام دوای دوای ڕاپەڕین تا 2003 چەندین ئۆتۆبیۆگرافیا لەلایەن نووسەران-بە تایبەت نووسەرانی کە لە شاخ بوون، نووسراوە، کە گفتوگۆی زۆری لەسەر کراوە و زووش لەلایەن کەسانی دیکەوە وەڵام دراونەتەوە، کە نیشانەی ناڕاستگۆیی و یاخود بێ بەڵگەیی یاداشتنووسییەکانە. تایبەتمەندی سەرەکی ئەم نووسراوانە زیاتر سیاسین، یاخود تێکەڵی یادەوەری و خودنووسینەوەن. لە کۆتایی ئەم بەشەدا باسی وتاری ڕۆمانی کوردی دەکات، لە ڕووی ناونیشان و ڕۆمان بە گشتییەوە. ناونیشانی ڕۆمانە کوردییەکان لە کۆندا کەم دەلالەت و تاک مانابوون، بۆ نموونە “پێشمەرگە، ژانی گەل، ڕێگا، بەردەژن، درز، ئاگری بنکا، دیوەخان، زمناکۆ، عەلەبەستێ و گەماڵ..” ئەم ناونیشانانە لایەنی هونەری و سەرنجکێشی خوێنەریان فەرامۆش کردووە. هەرچی نەوەی دوای ڕاپەڕینە ناونیشانی ڕۆمانەکانیان هونەریی و فرەمانایە “دوایەمین هەناری دنیا، تەونی جاڵجاڵۆکە، سۆناتای ڕۆح، دنیا لە پەرتووکێکدا..”، وەک چۆن ڕۆمانەکان شیعرییەت و فەنتازیایەکی پێویست بە ڕووداوەکان دەخولقێنن. سەبارەت بە وتاری گێڕانەوە بە سوودوەرگرتن لە جیرار جینێت، کە پێیوایە وتاری گێڕانەوە لەسەر بنەمای ئەم سێ جۆری پەیوەندییە: وتار و گێڕانەوە، وتار و حەکایەت، حەکایەت و گێڕانەوە، دێتە ئاراوە، بۆ ئەمەش کەڵک لە سێ چەمکی کات، شێواز و دەنگی گێڕەرەوە وەردەگرێت.
$بەشی چوارەم:$ بە ناونیشانی “وتاری ڕەخنەی ئەدەبی کوردی”. توێژەر باسی ئەوە دەکات کە زۆرێک لە ڕەخنەی پێش ڕاپەڕین بڕیاردان بووە لەسەر دەق، کە باشە، خراپە، جوانە، ناشیرینە. بەڵام ڕەخنە کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، بۆیە ڕەخنە جۆرێکە لە ڕاڤەی ڕاڤە. هاوکات لە پاش ڕاپەڕین وێڕای دەرگا کردنەوە لەسەر ڕەخنە و بڵاوکردنەوەی چەندین بڵاوکراوە، ڕەخنەگرانی تاراوگەنشین ئەزموونی ڕەخنەی ڕۆژاواییان بۆ ڕەخنەی کوردی دەگواستەوە. هاوکات تێکستی کوردیش لەوە کەوت تەنیا ئایدۆلۆجی و سیاسییانە بنووسرێت، بەڵکوو لایەنی هونەری و جوانیش بایەخی پەیداکرد. لێرەوە تیۆرە ڕەخنەییە نوێیەکانی وەک بوونیادگەری و وەرگرتن و ڕەخنەی فیکری هێواش ‌هێواش دەرکەوتن. توێژەر پێیوایە ڕەخنەی ئەدەبی زیاتر لە گۆڤارەکاندا دەرکەوتووە تا پەرتووک، بۆیە وتاری ڕەخنە ئەدەبی لەنێو گۆڤارەکاندا دەکاتە پانتایی کارکردنی، لە گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری دەستپێدەکات، کە زۆرتر ئاوڕی لە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی داوەتەوە، واتە پەیوەندی ئەدەب و کۆمەڵگە. لە ژمارەی یەکەمی گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری کە لە سلێمانی دەردەچوو، بانگەواز بۆ ئەدیبە کرێکارەکان دەکات کە هاوکاری بڵاوکراوەکە بکەن، واتە زۆرتر بایەخ بە ئەدەبی چینێکی دیاریکراو دراوە، کە مارکسیزم و لینینزمە. دواتر باسی وتاری گۆڤاری پڕۆژە دەکات، کە دەیانەوێت ڕەوتی ڕەخنەی کوردی بگۆڕن و نوێ بکەنەوە، هەر لە گۆڤارەکەدا هاتووە کە ڕەخنەی پێش ڕاپەڕین زیاتر ئەرکێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبووە و دووربووە لە ئەدەبەوە، بۆیە ئەمان دەیانەوێت بە تیۆرە نوێیەکان ئاوڕ لە دەق و خوێنەر بدەنەوە، دەقی ئەدەبی خۆی بکەنە مەڵبەندی کارکردن، نەک لە دەرەوەی دەق لە دەق بڕوانن، بەڵام دەقیش وەک سندوقێکی داخراو نابینن، بەڵکوو لە ڕێگەی زمانی دەقەوە و پەیوەندییەکانی بە دەرەوە دەق هەڵدەسەنگێنن. ئەوان پێیان وایە ڕەخنەی بەر لە ڕاپەڕین بۆ هەموو دەقەکان یەکجۆر وتاری هەبووە، نەک وتاری ژانرەکان لە یەکدی جیابکاتەوە. کەواتە گۆڤاری پڕۆژە زۆرتر جەخت لەسەر بوونیادگەری کراوە[یان پێکهاتەیی] دەکاتەوە. هاوکات باسی پەیوەندی فیکر و ڕەخنە لە گۆڤاری #ئازادی# دا دەکات. گۆڤار ئازادی لە ساڵی 1992 دەستپێدەکات و هەوڵیداوە بیری فەلسەفی دوور لە چەپگەرایی و ناسیۆنالیستی بۆ خوێندنەوەی ئەدەبیات سەر ڕێ بخات. لە بەشێک لە وتارەکانی ئەم گۆڤارەدا ئاوڕ لەو فەیلەسوفانە دراوەتەوە کە زۆرتر لە شیعرەوە نزیکبوون، لەوانە نیچە و هایدیگەر. دواتر توێژەر باسی پڕۆژەی گۆڤاری ڕەهەند و ڕەهەندییەکان دەکات، کە بەشێک لە بەرهەمەکانیان تایبەت بووە بە ڕەخنە و لە ڕێگەی دیدی فەلسەفییەوە ڕەخنە و ڕەخنەی ئەدەبیان پەرەپێداوە. دواتر باسی ڕێباز ئەدەبی و وتاری ڕەخنە دەکات، کە لە کۆندا ڕێبازە ئەدەبییە کوردییەکان هەڵگری تێڕامانێکی خۆڕسکانە لە ئەدەبی کۆمەڵگەی کوردی نەبوون، بەڵکوو جۆرێک لە کاریگەریی و لاساییکردنەوەی ئەدەبی دراوسێ بووە، بەڵام لە پاش ڕاپەڕین کەسێکی وەک فەرهاد پیرباڵ ڕاستەوخۆ بە کاریگەریی ئەدەبی ئەوروپی[فەرەنسا بە تایبەتی] ڕێبازی سووریالیزم دەهێنێتە ناو ئەدەبی کوردییەوە. لێرەشەوە گۆڤاری وێران دادەمەزرێنن کە پانتایی ڕەخنە فراوان دەکەن. لە کۆتاییدا باسی وتاری سیاسی لە ڕەخنەی ئەدەبیدا دەکات، بە تایبەتیش باسی شەڕی ناوخۆ دەکات کە نووسەرانی بۆ دوو دەستە دابەش کردبوو، ئەوانەی بەتەواوی دژی شەڕەکە بوون، دەستەی دووەم ئاگرخۆشکەربوون. لە کۆتاییدا توێژەر بە دوانزە خاڵ ئەنجامی نامەکەی دەخاتەڕوو، کە وتار لە دەق گەورەترە، شاعیران ئەرکی پەروەردەییان بە شیعر بەخشیوە. هاوکات ئەدەبیاتی قۆناخی 1992 بۆ 2003 پاش ئازادی، زۆرتر لە خەمی تاکدا بووە، واتە شیعری پێشوو خەمی ئازادیی نەتەوەیی بووە، بەڵام ئەم قۆناخە زیاتر لە خەمی تاکدایە، هەر بۆیە چیرۆکی کوردیش زیاتر ئیشکردنە لەسەر خود. هاوکات وتارێکە دژ شەڕ و تێکەڵی هزر و فەلسەفەش دەبێت.لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی زاڵی سیاسەتەوە، ئەدەب کەمتر لە سیاسەت ڕۆڵی لەسەر کۆمەڵگە هەبووە.
[1]
ئەم بابەتە 61 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd 05-04-2024
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-08-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 05-04-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 61 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!