مانگ هەبێ، ئەستێرە چییە.
مانگ خۆش بێ، ئەستێرە چییە.
مانگ و ئەستێرەکان تەنیا لە کاتی شەوی ساماڵدا دەردەکەون، گەورەیی مانگ وا دەکات شەوقی لە ئەستێرەکان زیاتر بێت، مەبەست لە ئافرەتێکە کە مێردەکەی بەیانی دەڕوات بۆ کار تا ئێوارە نایەتەوە، واتە: تەنیا شەوان لە ماڵە و وەک ئەستێرەکان شەو دەردەکەوێت، ئافرەتێک دەیڵێت کە لەگەڵ ماڵی خەزووری بژی و بۆی خراپ بن بەڵام مێردەکەی بۆی باشبێت. [1]