مانگا و ماکەر، ماڵئاواکەر.
ژیانی کۆمەڵگەی کوردەوار ژیانێکی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییە، بۆیە لە هەموو گوندەکانی کوردستاندا مانگا بۆ شیر و گۆشت ڕادەگرێت، هەروەها کەر بۆ باربردن و گوستنەوەی کاڵا و خودی مرۆڤەکان بەکاردێت، بۆ ئەو پێویستیانە بەکاردێت کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەهادارن و مرۆڤ بەردەوام کەڵکیان لێدەبینێت. [1]