مەڕ پێ لە بەرخی خۆی نانێ.
مەڕ: یەکێکە لە ڕەسەنترین ئاژەڵە وەردەکان کە لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد لە چیاکانی زاگرۆس ناسیویەتی و بەخێوی کردووە، بەرخ: ساوای مەڕ (فەرهەنگی خاڵ) مەڕ لە کاتی جووڵەدا لەسەرخۆیە و هەرگیز زیان بە بەچکەکەی ناگەیەنێت، مەبەست لەوەیە کە کەس لە ژیانیدا زیان بە منداڵی خۆی ناگەیەنێت. [1]