مەڕ گەن و هەزار، مایین یەک سەلار.
مەڕی کوردیی دوو جۆری باشی هەیە بەناوی (تەو و جاف)، ساڵانە شوانکارەکان کەڵک لە شیری، خوری و گۆشتەکەی وەردەگرن، کەواتە گەر مەڕ خراپیش بێت تا زۆر بێت باشە، چونکە بەرهەمدارە بەڵام مایین یەک دانە بەسە چونکە ئەرکی هەیە. مەبەست لەوەیە هەر شتێک قازانج بە مرۆڤ دەگەیەنێت، گەر کەمێک خراپیش بێت هەر باشە. [1]