مەشکەی مانگا ساڵێک لە دارە و ساڵێک لە خوارە.
مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن یان کەڵەکێوی درووستدەکرێت، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت، لە کوردەواردا ئەو مانگایانەی کە ڕەسەنن، بە دوو ساڵ جارێک دەزێن، بۆیە ئەو ساڵەی دەزێت، شیرەکەی لە مەشکەدا دەژەنرێت، ئەو ساڵەی نازێت، مەشکە بەکارنایەت و بە داردا هەڵدەواسرێت. [1]