مەکەوەرە سەر سەمتی کێرت، جلە شڕێ بخەرە ژێرت.
هەموو گەنجێک لە تەمەنی لاویی و قۆناغی پێگەشتنیدا خەون و خەیاڵی تایبەتیی هەیە، کە ماڵ پێکەوەبنێت و ژیانێکی ئاسایی بەڕێبکات، بەڵام درووستکردنی ماڵ و خواستنی ژن کارکردن و ماندووبوونی دەوێت، بە کەسێک دەترێت کە نانی نەبێت بیخوات، کەچی کەوتبێتە سەر کەڵکەڵەی ژن هێنان.[1]