ناو: عەلی
نازناو: شین پەرتەو
ناوی باوک: شیرازپوور پەرتەو
ڕۆژی لەدایکبوون: #22-12-1907#
ساڵی کۆچی دوایی: 1997
شوێنی لەدایکبوون: کەنگەوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
$ژیاننامە$
شین پەرتەو نازناوی عەلی شیرازپوور پەرتەو، کوردۆلۆگ و وێژەوانی کوردە، وە لە کەنگەوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
22-12-1907 لە دایکبووە و ساڵی 1997 لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
شین پەرتەو سەرکۆنسوڵی ئێران لە بەغدا و هەروەها باڵیۆزی ئێران لە هیندستانی بەریتانیادا بووە لە
سەردەمی ئەحمەد شا و ڕەزاشا.
لە بواری ڕۆمان و چیرۆکی منداڵان و فەلسەفەدا پەرتووکی زۆرە و پازدە چیرۆکی بە ڕۆمان بڵاو کردووەتەوە...
شین پەرتەو هاوڕێی سادق هیدایەت ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئێران بووە و ئەو کاتەی باڵیۆز بوو لە
هیندستان هەموو جۆرە یارمەتیی جەنابی هیدایەتی داوە بەڵام دواتر وازی لە دۆستایەتی هیدایەت هێنا
لەبەر ئەوەی دونیای تێڕوانینیان جیاواز بووە. [1]
ئامادەکردنی: #ئازاد کەریمی#