ناونیشانی پەرتووک: کەنداڵی نەزر
ناوی نووسەر: #بەناز عەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: دووەم
دەنگە ناسکەکەی بۆ هەمیشە بە سپێدەوە هەڵواسرا.. ساڵ دەهات و دەچوو خەڵک لە دایک دەبوون، خەڵکی تریش گیانیان دەسپارد و دونیایان جێ دەهێشت، ئەو هەرگیز نەیزانی کە ژیانی.. ناوی.. مردنی و نەمری دەچنە ناو لاپەڕەکانی مێژوو.. بیرەوەرییەکانیشی وەکوو چیرۆک نەوە دوای نەوە دەیگێڕنەوە تا کۆن دەبێت و دەچێتە پاڵ کەسایەتییە ئەفسانەییەکان تا وەکوو ئەفسانە بنووسرێتەوە. [1]