جۆراوجۆری زمانیی لە ڕۆمانی (#حەکایەتەکانی باوکم#)ی #فەرهاد پیرباڵ#دا
لێکۆڵەر: عومەر ئەحمەد عەبدولڕەحمان
#گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی# ، ژمارە 55 (2023)
ئەم لێکۆڵینەویە دەچێتە بواری کۆزمانەوانی، هۆکارەکانی بوونی جۆراوجۆری زمانیی لە گۆمەڵگادا ڕووندەکاتەوە، کە دیاردەیەکە لە ناو هەموو کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیدا بوونی هەیە، لەبەرئەوەی هەموو کۆمەڵگایەک لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێکهاتووە لە چەندین چین وتوێژی کۆمەڵایەتی و تاکەکانی بەگشتی برتین لە ژن و پیاو و تەمەنی جیاواز و کەسی ڕۆشنبیر و جوتیار و نەخوێندەوار و ...تد، هەر یەکێکیش لەمانە زمانێکی تاڕادەیەک جیاوازییان هەیە، کە بە وشە و زاراوە تایبەتەکانیان دەناسرێنەوە. لێکۆڵینەوەکە کۆمەڵگایەکی نموونەیی وەرگرتووه، کە بریتییەلە ڕۆمانی(حیکایەتەکانی باوکم)، تاوەکو بزانێ ئایا جۆراوجۆری زمانیی لە زمانی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکەدا بەرجەستە بووە؟ ئایا لە ناو ڕۆمانەکەدا ژن وەکو ژن و پیاو وەکو پیاو و منداڵ وەکو منداڵ و ڕۆشنبیر وەکو ڕۆشنبیر قسەیکردووە؟ ئایا جیاوازی پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتی و باری ڕۆشنبیری و ...تد کاریکردۆتە سەر زمانی کەسایەتییەکان؟ یاخود هەموویان بەیەک ڕیتم و شیواز و زمان قسەدەکەن. لێکۆڵینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم بۆ لایەنی تیۆری و بەشی دووەم بۆ لایەنی پراکتیکی تەرخانکراوە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=564471&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی جۆراوجۆری زمانی لە ڕۆمانی (حیکایەتەکانی باوکم)ی فەرهاد پیرباڵدا=KTML_Link_External_End=