ناونیشانی بابەت: ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
خانمانی دووگیانی زیاتر تووشی کێشەکانی دەم و ددان دەبن وەکوو هەوکردنی پوک و کلۆربوونی ددانەکان، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ:
-گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان.
-زیادبوونی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
-گۆڕانکاری لە کاتەکانی خواردن.
بۆیە زۆر گرنگە خانمان بەر لە دووگیانی ئەگەر کێشەی ددانیان هەبێت چارەسەری بکەن چونکە لەکاتی دووگیانی هەندێک چارەسەر سەلامەت نییە و تەنیا لە حاڵەتی زۆر گرنگ نەبێت باشترە نەکرێت، هەروەها لەکاتی دووگیانی گرنگی زیاتر بدەن بە پاکڕاگرتنی دەم و ددانەکانیان و فڵچە و هەویری گونجاو بەکاربهێنن.
=KTML_Bold=چی ڕوودەدات ئەگەر هەوکردنی پوک و کێشەکانی دەم و ددان چارەسەر نەکرێت؟=KTML_End=
ئەگەر هەوکردنی پوک و کێشەکانی دەم و ددان پشتگوێ بخرێت مەترسی درووست دەبێت لەسەر دووگیانییەکە بۆ نموونە مەترسی منداڵبوونی پێشوەختە.
بۆیە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک باشتر وایە بەزوویی سەردانی پزیشکی ددان بکەن و چارەسەری پێویست وەربگرن. [1]