ناو: ئاشتی
ناوی باوک: شێرکۆ
ڕۆژی لەدایکبوون: #16-11-1980#
شوێنی لەدایکبوون: #دیبەگە#-#هەولێر#
پیشە: دامەزرێنەر و بەڕێوبەری #ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی#
$ژیاننامە$
...
لە 16-11-1980 لە #دیبەگە# لە خانەوادەیەکی ئایینپەروەر و مەلازادەی وەک ماڵی مامۆستا مەلا #عومەر مەولود دیبەگەیی# لەدایکبووە. لەگەڵ فراژیبوونی ماڵێکی پڕ گۆڤار، کتێب و ڕۆژنامەی بینیوە ئەوەش کاریگەریی لەسەر ژیانی و هەڵبژاردنی پیشەکەی هەبووە. ساڵی 1992-1994 لە #هەولێر# لەنێو پاس، گەڕەکەکانی #تەیراوە#، بازاڕی گەورە و شەقامی تەربیە ڕۆژنامەفرۆشی دەستگێڕ بووە. لە 1994-2006 هاتووەتە بازاڕی #شێخەڵڵا# و لەسەر شۆستە جێگیر بووە. لەو ساڵانەدا #فەرهاد پیرباڵ# چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەکات و لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# بڵاودەبێتەوە. لە 2006 لەلایەن #پارێزگای هەولێر#ەوە وەک هەموو ڕۆژنامەفرۆشەکانی تر کۆشکێک لە بازاڕی شێخەڵڵا وەردەگرێت و ناوی خانەی ئاشتی لێ دەنا. یوسف و زولێخا یەکەم کتێب بووە کە خوێندوویەتییەوە. دووەمین کتێبیش هیی ئەریک فرۆم بووە و زۆر کاریگەریی لەسەر کردووە. خۆشەویستیی کارەکەی سەرچاوەی بەردەوامیی بووە تا لە #15-10-2020# لەگەڵ کەریم خانی برای کتێبخانەی ئاشتی دەکەنەوە. ئەمەش دەبێتە لقی دووەمی خانەی ئاشتی. لە #01-11-2021# شوێنی کتێبخانەکە فراوانتر دەکەن و ناوەکەی دەکەنە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی. جگە لەوەی لەسەر شۆستەش نزیکەی 10 کتێبی چاپ کردووە، لە 2022وەوە بە ناوی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتییەوە دەستی بە چاپکردنی کتێب کردووە و لە 2023 بۆ یەکەمین جار بەشداریی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکەن. هەر لە 2023 لقی سێیەمی ناوەندەکە تایبەت بە کتێبی ئینگلیزی بە ناوی ئاشتی بووکستۆر دەکەنەوە [1].