لەگەڵ ڕۆژنامە
دەق: نزار قەبانی
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
بێ ئەوەی سەرنجی شپرزەییم بدات
لە ناو پاڵتۆکەیدا ڕۆژنامەیەک و
شقارتەیەکی دەرهێنا
بێ ھیچ گرنگیدانێک
دوو پارچە کوڵۆی لە چایەکەدا تواندەوە و
لە بەردەممدا شەکری خوارد و
لە ناو خوێنیشمدا دوو گوڵی تواندەوە
تواندمییەوە.. کۆیکردمەوە.. پەرشی کردم
لە فنجانەکەیم خواردەوە..
لەناو دووکەڵەکەیدا گەشتم کرد
نەمزانی بۆ کوێ
ئەو لەوێ دانیشتبوو .. لەوێش نەبوو
هەواڵەکانی دەخوێندەوە
منیش لە تەنیشتی بووم
بیرکردنەوەکان دەمخۆن.. باران لێمدەدا
خۆزگە ئەم پیاوەی کە پڕە لە نهێنی
بیری لەوە دەکردەوە بمخوێنێتەوە..
لەناو چاوەکانمدا جوانترین هەواڵ هەیە
لە دوای دوو سات
بێ ئەوەی بمبینێت و
ئەو حەزانە بزانێت کە داگیری کردووم
لەبەر چاومدا پاڵتۆکەی لەبەرکرد و
لەناو قەرەباڵغیدا ونبوو
ڕۆژنامەکەی لە دوای خۆی جێهێشت
بەتەنھا
وەک من
بەتەنها.[1]