ناونیشانی پەرتووک: دڵم ئەمانەتی تۆبێ
ناوی نووسەر: نوردان دامڵە
ناوی وەرگێڕ: #ئومێد جەبار#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ژن و پیاو ڕکابەر نا، تەواوکەری یەکدین.
لە ھاوسەرگیریدا ھاوسەران دوو ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە؛ ئەرکی پیاو ئەوەیە پارێزەر بێ، ژنیش ئامێزکەر..
پارێزگاریی پیاو دەبێت خانەوادەکەی لە مەترسیی دەرەکی و ناوەکی بپارێزێ و ژنیش دەبێت خێزانەکەی لەژێر باڵی موحیببەت و میھرەبانیی خۆیدا کۆبکاتەوە.
خۆشبەختیی خێزان لە ڕێز و متمانە و خۆشەویستیی نێوان ژن و پیاوەوە سەرچاوە دەگرێ. پیاو دەیەوێت گوێی بۆ بگیرێ و ژنیش وەک ئاو و ھەوا ئارەزووی خۆشەویستی دەکا.
ئەم پەرتووکەی لەبەردەستتدایە باس لە تەواوکاریی ژن و پیاو و ھۆکاری ناکۆکی و دەمەقاڵێی بەردەوام و شێوانی ڕۆڵی ھاوسەرانی ئەم سەردەمە دەکا. [1]