ناونیشانی پەرتووک: لە خزمەتی دایکدا...
ناوی نووسەر: د. عەبدوڵڵا تاریقی
ناوی وەرگێڕ: #سۆیلا حەمەڕەشید#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
پڕۆژەی بایەخدان بە دایکایەتی لەسەر ڕۆڵ و ئەرکەکەی لە ماڵ و کۆمەڵگەکەیدا وەستاوە، کە پەروەردەکردن باشتر دەکات لەسەر ڕەوشتە جوانەکان و بەها باڵاکان، ئەمە خاڵی دەستپێکە، کە ئامێزی گەرم بۆ تەواوی پڕۆژە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان دەستەبەر دەکات.
ئەو دایکەی کە سەرکەوتوو دەبێت لە گرنگترین کارەکەی لە ماڵەوە و لە خێزاندا، ئاڵنگاریی ئەو وتارە هەڵوەشێنەرەوە بەئامانجگیراوە دەکات، کە سەری کێشاوە بۆ دڵەڕاوکێ و تەنگپێهەڵچنین و وەڕەزبوون لای ئافرەتان، لە ڕێگەی دووبارە پێناسەکردنەوەی ئافرەتدا! بە جۆرێک فریوی دەدەن، کە لە دەرەوەی خێزان نەبێت، ناتوانێت شووناسی خۆی بەدەست بهێنێت، گەر ئەو کارە بکات، ئەوا خێزان هەڵدەوەشێتەوە و لەناو دەچێت، پایەی سەرەکیی خێزان دەڕووخێت، کە قەڵایەکی پۆڵایینە بۆ نەوە یەک لە دواییەکەکان و پاراستنیان لە خراپ بوون و هەژموونی ئەوانی تر. [1]