ناو: ئەسکەندەر
نازناو: ئەسکەندەر دوانزەئیمامی
ناوی باوک: مەلا ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-04-1988#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دوانزەئیمام#ی شارۆچکەی #کفری#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #تاڵاو#ی شارەدێی #نەوجول#ی شارۆچکەی کفری
$ژیاننامە$
شەهید ئەسکەندەر مەلا ئیبراهیم ناسراو بە ئەسکەندەر دوانزەئیمامی، پڵنگ ئاساکەی ڕۆژانی خەباتی کوردایەتی، چرا داگیرساوەکەی شۆڕشی نوێ.
لە ساڵی 1966 لە گوندی دوانزەئیمامی شارۆچکەی کفری لەدایکبووە لە ساڵی 1982 پەیوندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە، لە ساڵی 1984 دەبێتە پێشمەرگە لە کەرتی سێی تیپی 53ی #شێروانە# لە ساڵی 1985 لەسەر داوای خۆی دەگوازرێتەوە بۆ تیپی 51ی گەرمیان کەرتی پێنج. لە سەرەتای پێشمەرگایەتییەوە ئەم گەنجەدا ئازایەتی و چاونەترسی تێدا بەدی دەکرێت، لە سەرجەم هێرشەکاندا بۆ سەر ڕەبایەکانی بەعس دەستەی هێرشبەر دەبێت. بەشداری لە دەیان داستان چالاکیدا کردووە، وەک شەڕی #دابان هەلاج# و شەڕی گرتنی شارۆچکەی #قەرەداغ# ساڵی 1986 و گرتنی شارەدێی #سەنگاو# ساڵی 1987، گرتنی شارەدێی #قەڵخان لو# ساڵی 1987 و گرتنی ڕەبایەکانی بورجەکەی قەرەداغ لە #25-09-1987# و گرتنی ڕەبایەکانی #گڵەزەردە# لە 22-04-1987 وە شەڕی نێوان #سلێمانی#-#دوکان# نزیک گوندی #کانی خان#، شەڕی سەرجادەی کفری-#سەرقەڵا#، شەڕی #کوڵەجۆی زەنگابات#، شەڕی #ئەنفالی یەک#ی سەرکردایەتی و شەڕی سەرجادە #قەرەهەنجیر#-#چەمچەماڵ#، لە شەوی 15 لەسەر #16-02-1988# ، شەڕی سەرجادەی #قادرکەرەم#، سووتاندنی قافڵەیەکی بەعس ساڵی 1987. سەرەڕای کەمی تەمەنی لە بەر ئازایەتی دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە لە شاڵاوەکانی بەعسدا لە #ئەنفالی سێ#دا بۆ سەر ناوچەی گەرمیان لە شەڕێکی کەموێنەدا کە شێرە کوڕەکانی گەرمیان تۆماریان کرد، دوای بەرگرییەکی کەموێنە لە گوندی تاڵاوی شارەدێی نەوجول، لە نزیک کاتژمێر شەش و بیست خوولەکی ئێوارە 07-04 -1988 وەک یەکەم شەهیدی ئەنفالی سێی ناوچەی گەرمیان شەهید دەبێت. بەخوێنی گەشی سەروەرییەک بۆ خۆی، گەلەکەی و بنەماڵەکەی تۆمار دەکات.
[1]