ناونیشانی پەرتووک: گەڕانەوەی مەریخ و ڤینۆس بۆ سەرەتا
ناوی نووسەر: جۆن گرەی
ناوی وەرگێڕ: #مەدینە ئەحمەد#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: #کولتوور#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڤینۆس و مەریخ گەڕانەوە بۆ سەرەتا، یەکێک لە پڕفرۆشترین پەرتووکەکانی نیۆڕک تایمزە و لە دوای پەرتووکی (پیاوان لە مەریخەوە هاتوون و ژنانیش لە ڤینۆسەوە) بە یەکێک لە پەرتووکە گرنگ و پڕبایەخەکان دادەنرێت. تایبەت بۆ ئەوانە گرینگییەکی قووڵی مەعریفی هەیە کە خوێنەری پەرتووکی (پیاوان لە مەریخەوە هاتوون و ژنانیش لە ڤینۆسەوە) بوون. بەدڵنیاییەوە ئەو پەرتووکەش بخوێننەوە.
چەند وتەیەک لەناو پەرتووکەکەدا:
کاتێک لەو کەسەی خۆشمان ویستووە لێبووردەیی دەنوێنین، مانای ئەوە نییە دەبێت بگەڕێینەوە لای.
ژن بۆ ئەوەی ئازار بخاتە لاوە، پەنا دەباتە بەر نکۆڵیکردن لە پێویست بوونی بەخۆشەویستی.
وەهمە بڕوامان وابێت ئەو کەسەی خۆشی ناوێین و ئێمەی ناوێت گونجاوە بۆمان.
هەر چەندە بۆ بەردەوامبوونی هاوسەرگیری خۆشەویستی داواکراوە، بەڵام گرێنتی ئەوە نادات ئەوەی هاوسەرگیریت لەگەڵ کردووە کەسێکی گونجاو بێت.[1]