ناونیشانی پەرتووک: باوکی دەوڵەمەند؛ باوکی هەژار
ناوی نووسەر: ڕۆبێرت کیۆساکی
ناوی وەرگێڕ: #ڕەحمە بەکر شوکر#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: #کولتوور#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
زەنگینەکان چی فێری منداڵەکانیان دەکەن کە هەژارەکان لێی بێئاگان.
سەرەتا بۆچی ئەو پەرتووکەمان کردووە بە کوردی، لە کاتێکدا دوو سێ چاپی تری هەیە.. هەموو ئەو چاپانەی پێشوو بەشێکی زۆر لە نەخشەکان و پاشەکی و پێشەکی پەرتووکەکەیان لاداوە، بۆ ئەوەی لاپەڕەی کەمتر بێت و تێچووی کەم بێت، بەڵام لەو چاپەی ئێمەدا هیچ ڕستەیەکیش لانەبردراوە و هەموو نەخشەکانیشی تێدایە، کە زۆر گرنگن بۆ تێگەیشتن لە پەرتووکەکە. پاشان پێشەکییەکەی وەک دەروازەیەکە بۆچوونە ناو پەرتووکەکە. پاشەکییەکەش کۆی پەرتووکەکەت بۆ ڕوونتر دەکاتەوە. کەواتە بۆچی بەمشێوەیە نایخوێننەوە کە ئێمە چاپمان کردووە.
«یەکێکیان دەیوت: « کوڕم بخوێنە و کۆمپانیایەکی باش بدۆزەرەوە و لێی دابمەزرێ ».
ئەەیتر دەیوت « کوڕم هەوڵدە کۆمپانیایەکی باش بکڕە».
یەکێکیان دەیوت «من ئەو ماڵ و منداڵەم هەیە بۆیە زەنگین نابم».
ئویتر دەیوت « من ئەو ماڵ و منداڵەم هەیە بۆیە دەبێت زەنگین بم».
یەکێکیان فێری دەکردم چۆن سیڤیەکی باش بنووسم بۆ ئەوەی ئیشێکم دەست بکەوێت لە سوچێکدا. ئەوی تر فێری دەکردم چۆن پلانێکی باشی ئیش بنووسم، بۆ ئەوەی ببمە خاوەنی کۆمپانیای خۆم».
ئەم پەرتووکە ڕێڕەوی ژیانی هەموو خێزانێک دیاریدەکات لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دا لەپاڵ خوێندنی قوتابخانەدا منداڵ لە قوتابخانە تەنیا فێری خوێندن دەکرێت، پەروەر کردنی منداڵەکان پەروەردەیەکە تا کۆتایی تەمەن ژیانی پێ دەکات.
ڕۆبێرت کیوساکی لەم پەرتووکەدا خاوەنی دوو باوکە.
باوکی هەژار باوکی ڕاستەقینەی خۆیەتی مامۆستای زانکۆیە هەمیشە ئامۆژگاری دەکات کە هەوڵ بدات بخوێنێت و پلەیەکی بەرزی خوێندن بەدەست بهێنێت تا ئیشێکی باشی دەست بکەوێت، باوکی دەوڵەمەند باوکی هاوڕێیەکییەتی ڕۆبێرت و مایک فێری ئەوە دەکات چۆن ببێتە خاوەن کاری خۆیی و پارە کاری بۆ بکات نەک ئەمان کار بۆ پارە بکەن.[1]