ناونیشانی پەرتووک: چیڕۆکی دوای عەشق
ناوی نووسەر: ئەلیف شەفەق
ناوی وەرگێڕ: #ئەڤین غوڵامی#
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
دەزگای پەخش: #کولتوور#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
وەک لای هەموومان ئاشنایە، ئەلیف شەفەق ناوێکی دیاری نێو دونیای ئەدەبیات و تایبەت ڕۆمانە. لەم ڕۆمانەیدا ئەلیف شەفەق هاتووە پشتی بە بیرەوەریی خۆی بەستووە لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری و گەنجی. گوزارشت و سەرگوشتەی چیرۆکەکانی کچێک دەگێڕێتەوە، نەهامەتییەکانی کردووەتە کەرستەی نووسینی ڕۆمان. هێندە بە چێژ و کاریگەر ڕووداوکانی گێڕاوەتەوە، خوێنەر ناتوانێت دەست لە خوێندنەوەی هەڵبگرێت. شێوازێکی ڕوون و ڕەوان، قووڵ لە فیکر و بابەت. [1]