خەیاڵی عەشقی ڕووتە وا لە سەرما
بە ڕووتی بۆیە نیمە باکی سەرما
لە سکما لەرزی سەردی تۆیە گەرما
بە من ناگا و نەگەیوە باسی گەرما
کە لەیلا کردی مەجنوونی خەڵاتم
سەراپا بەرگی ڕووتی کرد بە بەرما
دڵی ئاگر بە ئاهی من دەسووتێ
کەچی ناڵەم لە دڵتا بێ ئەسەر ما
دەمێکە دڵ گومە نامەرد بزانن
لەلای ئەو شۆخەیە یا دەربەدەر ما
لە بەرماوەی کەبابی یارە ساقی
دڵی برژا و مەی دانا لە بەرما
بە پیری یارەوە حەمدی بە پێ چوو
بەسەر ناچێ ئەگەر ئەمجا بەسەرما
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]