ناو: عەبدولکریم
ناوی باوک: یونس
$ژیاننامە$
نووسەر و هەڵەچنێکی بەتوانایە هەڵەچنی بۆ چەندین پەرتووک کردووە، نووسەری پەرتووک #چاوی سێیەم#ە.
لە ڕێکەوتی 13-04-1997 لە گوندی چاڵوکی گەورەی سەر بە شاری هەولێر چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
بەشێکی قۆناغی خوێندنی سەرەتاییی لە گوندی چاڵوکی گەورە و بەشەکەی تریشی لە شاری هەولێر خوێندووە.
دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین، کۆلێژی پەروەردە،
بەشی ڕێنماییی پەروەردەیی و دەروونییە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕێنماییی دەروونی هەیە.
ئێستا توێژەری کۆمەڵایەتییە.
هەروەها کاری پێداچوونەوەی زمانی دەکات و کاری پێداچوونەوەی زمانیی بۆ کۆمەڵێک کتێب کردووە. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/abdulakrim.yunis=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: عبدالکریم یونس=KTML_Link_Facebook_End=