ئاش بێ ئاشەوان نابێت.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاشەوان: مەبەست لەو کەسەیە کە سەروکاری ئاش دەکات. واتە: هەموو کار و پیشەیەک لە کوردەواردا پیشەگەرێکی هەیە، کە کاری پیشەکە بەڕێدەخات، گەر خاوەن پیشە بوونی نەبێت، پیشەکە کوێر دەبێتەوە. [1]