ئاش دنگەدنگییەتی، ئاشەوان پندەپندێتی.
دنگەدنگ: مەبەست لە دەنگی بەکارکەوتنی ئاشە، پندەپند: پرتەوبۆڵە. ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاشەوان: مەبەست لەو کەسەیە کە سەروکاری ئاش دەکات. مەبەست لە هەندێک خاوەنکارە، هەر چەندە کاروباری باشە، بەڵام بەسەر مشتەریدا بۆڵەبۆڵیەتی. [1]