ئاغە گای ڕەشن، پیاوی دەنگێون.
ئاغە: ئاغا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، دەنگێون: لە ئامانجدان (فەرهەنگی شێخانی)، گای ڕەش: لە کوردەواردا یەکێکە لە باشترین و بەهێزترین جۆری گا بۆ زەوی کێڵان، واتە: گای ڕەش لە هەر شتێک بدات زیانی پێدەگەیەنێت، مەبەست لە کەسی ستەمکارە کە زیانی قوورس بە کەسانی هەژار دەگەیەنێت. [1]