ئەوڕۆ ئاش سبەی تەراش.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، تەراش: مەبەست لە خاوێنی و تاشینی مووی دەموچاوی پیاوە، واتە: ئەو کەسەی کە کاری ئاشەوانی دەکات، لەناو تۆز و ئارددا نوقم دەبێت، دەکرێت دواتر خۆی خاوێن بکاتەوە. مەبەست لەوەیە ئەمڕۆ کار بکە و ماندوو ببە، ڕۆژانی دوایی کە چوویتە تەمەنەوە، پشوو بدە و بەئارامی بژی. [1]