ئەوڕۆ سامارە، زکی مام گورگ بەتارە.
سامار: ساماڵ. بەتار: بەتاڵ. گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، لە ڕۆژی تەمتومان و بەفر و باراندا دەردەکەوێت و پەلاماری ڕانەمەڕ دەدات، بەڵام کاتی ساماڵ ناتوانێت دەست بووەشێنێت. مەبەست لە کەسی خراپەکارە کەڵک لە شێواویی و نەهامەتی خەڵک وەردەگرێت و قازانج دەکات. [1]