ئەوەی دەستی بە هەموو کوناندا ڕابکات، تشتەکی پێوەدەدات.
تشتەک: شتێک. سرووشتی زۆر بوونەوەری خشۆک وایە، بۆ پشوودان لە کون و کەلەبەردا خۆیان حەشار دەدەن، بۆیە کاتێک کەسێک دەست دەبات، پێوەی دەدەن، مەبەست لەوەیە ئەوەی زمان لە هەموو گرفت و کێشەیەک بژەنێت، ڕۆژێک دێت پێوەدەبێت و لێی دەرناچێت.[1]