ئەگەر بای هات، هەموو دارێک دەهەژێت، ئەگەر بای نەهات، هەر ئەسپیندار دەهەژێت.
لە هەر جێگەیەک با هەبێت دار دەهەژێنێت، بەڵام سپی دار بەکەمترین با دەهەژێت، چونکە سرووشتی پێکهاتەکەی وایە. مەبەست لەوەیە ئەگەر بازاڕ هەبوو، هەموو کەسێک قازانج دەکات، ئەگەر بازای کز بوو، تەنیا کەسە شارەزاکان لە کەسابەتدا دەستکەوتیان دەبێت و قازانج دەکەن. [1]