ئەگەر ڕوون هەبێ لە دیزە، کابان چ حیزە.
ڕوون: ڕۆن. دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە، لە کوردەواردا ڕۆنی کەرەی تێدا هەڵدەگیرێت (فەرهەنگی خاڵ)، کابان: ژنی ماڵ. مەبەست لەوەیە کاتێک ئافرەت دەست و کۆشی پڕ بێت، واتە: سک و چاوی تێر بێت، دەست بۆ کاری خراپەکاریی نابات. [1]