ئەگەر کەر جۆڕکت بەسەریەوە کرد، جۆی نامێنێ.
کەر ئاژەڵێکی چوارپێیە و لە مێژوویەکی دێرینەوە، کورد بۆ گواستنەوە و باربردن بەکاری هێناوە، جۆڕک: مەبەست لە تورەکەی جۆ و ئالیکە، لە کاتی ژەمدا دەکرێتە ملی کەر و دەیخوات، بۆ کەسێکی کارنەکەر بەکاردێت، لە ژیاندا هیچ خۆی ماندوو نەکات، بەردەوام کەسانی تر دەستگیرۆیی بکەن، هەر کاتێک هاوکاریی بڕا، تەواو دەستکوورت و برسیی ببێت. [1]