ئەگەر گورگ نەمێنێ، سەگەل ڕاناگیرێ.
گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرە و زیان لە مەڕوماڵات دەدات، سەگەل: مەبەست لە ڕەوە سەگێکە کە بە یەکەوە بن و پەلاماری خەڵکی بدەن (فەرهەنگی شیخانی)، مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا گەر کەسی خراپەکار نەمێنێت، کەس پاسەوان بۆ مڵک و ماڵی ڕاناگرێت. [1]