ئەگەر عەردەک لۆ خۆی پووش نەهینێ، لۆ تۆ دەغر ناهینێ.
عەرد: زەوی. لۆ: بۆ. دەغر: دەغڵودان یان گەنم و جۆ (فەرهەنگی شێخانی)، بۆ جوتیارێک بەکاردێت کە مەبەستی بێت زەوییەک پاکبکاتەوە و کاری کشتوکاڵی تێدا ئەنجام بدات، گەر زەوییەک خاک و گڵی زۆر بێت، پووش و پاوەنی تێدا دەڕوێت و بەکەڵکی کشتوکاڵ دێت، بەڵام زەوی بەردەڵان بۆ کشتوکاڵ نابێت، مەبەست لە کەسێکە گەر بیەوێت کارێک ئەنجامبدات، دەبێت زەمینەی هەبێت. [1]