ئەگەر مێیە بەرەکەی لێیە، ئەگەر نێرە، گۆشتی خێرە.
واتە: ئاژەڵی مێ لەبەر ئەوە بەخێودەکرێت چونکە دەزێ و بەرهەمدارە، بەڵام ئاژەڵی نێر بۆ گۆشتەکەی ڕادەگیرێت و دواتر سەردەبڕێت، مەبەست لەوەیە کە شتێک یان ئاژەڵێک گەر کەڵک و بەرهەمی هەبێت، لە ماڵدا دەمێنێتەوە، گەر نەیبوو، یان دەبەخشرێت یان سەردەبڕێت.[1]