ئیشی بەوەختی پاشای سەرتەختی.
کەسە سەرکەوتووەکان لە ژیاندا ئەوانەن کە کاروبارەکانیان بەباشی بەڕێدەکەن، کەسێکیش کارەکانی باش بڕوات بەڕێوە، لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا بە کەسی سەرکەوتوو ئەژمار دەکرێت. مەبەست لەوەیە هەر کەسێک ئیش و کارەکانی ژیانی بەڕێکوپێکی بەرێت بەریوە وەک پاشای سەر تەخت وایە، بێکیشە و بێگرفت دەژیی. [1]