باران بارین ڕەحمەتە، کفتە بارین زەحمەتە.
ڕەحمەت: بەخشین (فەرهەنگی مەردۆخ)، کفتە: خۆراکێکی کەلەپووریی کوردەوارە، لە بڕوێش و قیمە درووست دەکرێت، لە پەندەکەدا کفتە مەبەستی لە تەرزەیە، چونکە لە شێوەدا هەردووکیان خڕن، واتە: بۆ کاری کشوکاڵ چەند باران ببارێت، کەڵکی زۆرە، بەڵام گەر تەرزە ببارێت، زیان دەدات. [1]